سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: بڕیارماندا رێگەبدەین نەوت لە رێگەی بۆڕی هەرێمەوە بڕوات

PM:10:14:17/03/2026

1188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، بڕیارماندا کە لە زووترین کاتدا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات". دەشڵێت، سوپاسی هاوبەشەکانمان دەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رۆڵیان و پشتیوانییە بێوچانیان بۆ ئەم پرۆسەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبەرچاوگرتنی بارودۆخە تایبەتەکانی بەردەم وڵات و هاوتەریب لەگەڵ بەرپرسیارێتییە هاوبەشەکەمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە، بڕیارمانداوە رێگە بە هەناردەکردنی نەوت بدەین لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە لە زووترین کاتدا.

دەشڵێت، لە هەمان کاتدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ مسۆگەرکردنی هەڵگرتنی بەپەلەی ڕێگرییەکان لەسەر هاوردەکردن و جووڵەی بازرگانی بۆ ناوچەکە، و بۆ پێشکەشکردنی گەرەنتییە پێویستەکان بە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەتوانن بەرهەمهێنان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا دەست پێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاوبەشەکانمان دەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رۆڵیان و پشتیوانییە بێوچانیان بۆ ئەم پرۆسەیە.













گەلەری