PM:04:35:17/03/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێت و رێگر نییە و پەرۆشی ئەوەین عێراق و هەرێم ئەم قەیرانە ئابووریە تێپەڕێنن. دەشڵێت، دەبێت عێراق رێگری لە هێرشی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، بە مووشەک و درۆن پەلاماری کوردستان دراوە و ئەمە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕە و داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین رێگری لەو هێرشانە بکات.
لەبارەی هەناردەکردنی
نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی، "ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان لە هەموو
کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی هەرێمی کوردستان و مووچە و بژێویی خەڵکین، ئێستاش
دووپاتی دەکەینەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نەوتەی ئێستا بەغدا دەیەوێت هەناردەی دەرەوەی بکات، قەرەبووی ئەو بڕە زۆرەی
پێشتر ناکاتەوە، چونکە بە هەمووی ناکاتە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت.