PM:08:33:11/03/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، کەمئەندامانی سەنگەر لە شاری سلێمانی ئاشکرایان کرد، رۆژی پێنچشەممە دەست بە مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەرهەم نوری، ئەندامی ئەنجومەنی نارازیی کەمئەندامانی سەنگەر رایگەیاند، "ئامادەکاریی دەکەن بۆ سبەینێ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە لە سەکۆی ئازادی دەست بە مانگرتن دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،
"تاوەکو حکومەتی هەرێم بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە و شایستە
داراییەکانیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، دەست لە مانگرتن هەڵناگرن".
ئەوەشی خستەڕوو،
"کەمئەندامانی سەنگەر و ئەو پێشمەرگانەی هێزەکانی ٧٠، کە ماوەی ساڵ و نیوێکە
مووچەیان پێنەدراوە، لە بەرانبەر مافەکانیان ماندەگرن و جەژنیش ناکەن".