سەردێڕ:

چوار درۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا خرانەخوارەوە

PM:07:45:11/03/2026

824 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراونەتە خوارەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خرانە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددی لێبکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دوای بینینی فڕۆکەکان مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و بە سەرکەوتوویی توانیویانە بیانخەنە خوارەوە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، کە هەموو رێوشوێنە پێویستەکان گیراونەتە بەر بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە.













گەلەری