سەردێڕ:

ماوەی ١١ رۆژە؛ شارەکانی هەرێم رووبەڕووی هێرشی مووشەک و درۆن دەبنەوە

PM:03:38:11/03/2026

584 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پریشکی ئاگری شەڕ هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و ماوەی ١١ رۆژە شارەکانی هەرێم رۆژانە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن دەبنەوە.


رۆژێک دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هێرشەکان بۆ سەر هەرێم لە یەکی ئازار دەستی پێکرد و لەو کاتەوە بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ٢٤٥ هێرش کراوتەسەر شارەکانی هەرێم و تەنها لە شەوی رابردووەوە ١٧ جار هێرش کراوەتە سەر شارەکانی هەرێم.

بەهۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوونو زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئەو ناوچانەی هێرشیانکراوەسەر کەوتووە، زۆرترین ژمارەی هێرشیش بۆ سەر شاری هەولێر و دەورووبەری بووە و بە ٢٠٥ درۆن و مووشەک هێرشیکراوەتە سەر وسلێمانیشبە ٣٤ درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج ولە پارێزگانی دهۆکیش چوار هێرشی درۆنی کراوە و دوو لە هێرشەکانیش بۆسەر پارێزگای هەڵەبجە بووە.

سەبارەت بە جۆری درۆنەکانیش بە گشتی سێ جۆر درۆن بەکارهێنراوە بۆ هێرشەکان:

یەکەم جۆری درۆن، شاهید ١٣٦ـە و ئەم درۆنە خۆکوژە و دوور مەودایە کە تا هەزار کیلۆمەتر دەڕوات و کاتێک خۆی بە ئامانجەکەدا دەکێشێت دەتەقێتەوە و ئەوەش زیانەکانی زیاد دەکات.

دووەم جۆری درۆن، درۆنی موهاجیر ٦ـە کە شەڕکەرە وتوانانی هەڵگرتنی بۆمبی هەیە، هاوکات بۆ چاودێریکردنیش بەکاردێت.

سێیەم جۆری درۆنیش، درۆنی ئەبابیل یەکێکی دیکەیە لە درۆنەکان و زۆرجار بۆ چاودێری بەکاردەهێنرێتوهەندێک جۆری هێرشیشی هەیە.













گەلەری