سەردێڕ:

بە درۆن هێرش کرایە سەر ناوچەیەکی سنووری سلێمانی؛ کوژرا و بریندار هەیە

AM:09:21:11/03/2026

1044 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی دیکە بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای حزبی کۆمەڵە لە زرگوێزەڵە و کەسێک کوژراوە و سێ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت جارێکی تر بە چوار درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگای حیزبی کۆمەڵە لە زرگوێزەڵە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند کەسێک کوژراوە و سێ کەس بریندرابووە.

چاوگێک لە ئۆردوگای کۆمەڵە بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکە کاتژمێر حەوتی سەر لەبەیانی بووە، لەڕێگەی دوو درۆنەوە بە ئامانج گیراوە و لەبەر بارودۆخی ئەمنی شوێنەکە باس لە شوێنی ئامانجەکە نەکراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەترسن و بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە بۆ پاراستنی گیانیان.














گەلەری