PM:01:10:08/03/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ژنانی کورد رۆڵێکی سەرەکی و دیاریان لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا هەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رۆژی جیهانی ژناندا بڵاویکردەوە، "پیرۆزبایی لە گشت ئافرەتان دەکەم و پێزانینی زۆرم بۆ خەبات و تێکۆشان و رۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان هەیە و پشتیوانیی خۆم بۆ داوا و مافە رەواکانیان دووپات دەکەمەوە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ژنانی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی و دیاریان لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و
پاراستنی ناسنامەی نەتەوییدا هەبووە.
هاوکات سەرۆکی
حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتوشیەتی، هەمیشە جەختییان لە یەکسانیی دەرفەتەکان و پاراستنی
مافی ئافرەتانیان کردووەتەوە.