سەردێڕ:

بە حەوت درۆن هێرشکرایە سەر سلێمانی

AM:02:33:08/03/2026

3276 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو بە چوار درۆن بارەگای هێزەکانی ٧٠ کراوەتە ئامانج و بە دوو درۆنیش هێرش کراوەتە سەر نزیک بارەگای یوئێن و نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، دووجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی (٧٠) و هەروەها بە سێ درۆن نزیک هەردوو بارەگای (UN)و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکیا لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج.
لەبارەی هێرشەکانەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی هەردوو  ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان  دەستیپێکرد.
وتیشی، لەئەنجامدا دەرکەوت ئەمشەو بەچوار درۆن، بارەگای هێزەکانی (٧٠) و هەروەها بە دوو درۆن نزیک بارەگای(UN) و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج.
ئاشکراشی کرد، هێرشەکان هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکەش بەردەوامە.












گەلەری