PM:07:38:07/03/2026
2112 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە نزیکەی ١٠ رۆژە ئێران و ئیسڕائیل لە جەنگێکی قورسدان پێکەوە بەڵام لە هەردوو وڵاتەکەدا هێشتا خوێندن رانەوەستاوە و مووچەش وەک مانگەکانی پێشوو لەو دوو وڵاتە هەر دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی ئیسڕائیل و ئێران جەنگیان دژی یەکدی راگەیاند و بە دەیان شێوە هێرشی ئاسمانی و موشەکیان دژی یەکدی ئەنجامدا و ئەگەرچی ئاگر و ئاسنیش بەسەر یەکدا دەبارێنن کەچی هیچ لایەکیان ئامادەنەبوون نە خوێندن رابگرن و نە مووچە.
لەوبارەیەوە وەزیری پەروەردەی ئێرانیش دەڵێت، لە
رێگەی ئۆنڵاینەوە خوێندنی خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵاتەکە بەردەوام دەبێت و نابێت
بە هیچ شێوەیەک خوێندن بوەستێت، هاوکات وڵاتەکە ئەگەرچی لە جەنگیشدایە بەڵام هاوشێوەی
مانگەکانی پێشوو دابەشکردنی مووچەی دوانەخستووە و دابەشی دەکات، ئەمەش بۆئەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەکە بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن و لەم دۆخە نالەبارەدا ژیان لە وڵاتەکەدا نەوەستێت.
هاوکات هاوشێوەی ئێران لە ئیسرائیلیش خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین بەردەوامە و تائێستا نەوەستاوە و مووچەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەش بەهیچ جۆرێک
دوانەکەوتووە و دابەشدەکرێت.