PM:06:58:07/03/2026
1696 جار خوێندراوەتەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، گرتنەبەری چەند رێوشوێنێکی ئەمنی تووندی بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی عێراق راگەیاند و جەختی لە بەهێزکردنی بڵاوەپێکردنی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکان کردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی ئەمنی.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وتی، "لە پێناو جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەپاندنی یاسا و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هەر هەڕەشەیەک، دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان چەند ڕێوشوێنێکی تووندیان گرتووەتەبەر.
ئاماژە بەوەکراوە، "دیارترینیان بەهێزکردنی
بڵاوەپێکردنی ئەمنی و سەربازییە لە ناوچە سنوورییەکان و رێگریکردن لە هەر جووڵە و
چالاکییەکی نایاسایی."
وتیشی، رێوشوێنەکان چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان
لە رێگەی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەگرێتەوە، بۆ دەستنیشانکردنی
هەر هەوڵێک کە بیەوێت خاکی عێراق بەکاربهێنێت، یان کارێک بکات هەڕەشە لە ئاسایش و
سەقامگیری عێراق بکات.
باسی لەوەشکردووە، فەرماندەییە ئەمنییەکان
جەخت دەکەنەوە، ئەم رێوشوێنانە لە چوارچێوەی پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتدایە.