PM:05:43:07/03/2026
2616 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان.
ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییهوه.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی
گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ
رێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ
گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان
بارزانی سوپاسی رۆڵی پێشەنگانەی ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی
هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ دوورخستنەوەی
ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ و ئاڵۆزی.