PM:05:08:07/03/2026
1792 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، بۆئەوەی لەگەڵ ئیسڕائیل گرژی نەکەوێتە نێوانیان پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل دەپارێزن.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێکیدا دەڵێت، دوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل لەگەڵ ئێراندا تورکیا بۆ خۆپاراستن لەو گرژیانە و خۆپاراستن لە هیرشی ئیسڕائیل هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بپارێزێت.
دەشڵێت، مەترسی راستەقینەی روودانی روبەڕووبونەوەی
سەربازی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەئیستادا مەترسییەكە لە ئاستێكی زۆر
نزمدایە.
وتیشی، بۆئەوەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ
ئەو وڵاتە روونەدات، توركیا پارێزگاری لە كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی دەكات
لەنێوان دامەزراوەكانی خۆی و هاوتا ئیسرائیلییەكانی.