کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەودا شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری دهۆک نمەباران و بەفر دەبارێت، دوای نیوەڕۆ زۆربەی شاخەکان دەگرێتەوە و لە درەنگانی ئەمشەویشدا شەپۆلەکە بەهێز دەبێت و بارانبارین سەرتاسەری شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەیش کەشناسی وتی، بە درێژایی رۆژ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران
و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکان بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرماش (سێ بۆ پێنج
پلە) دادەبەزن.
بەهۆی دابەزینی
پلەکانی گەرماوە، کەشوهەوای شارەکان بەم شێوەیە دەبێت:
گەرمیان: ١٥ پلەی
سیلیزی ( گەرمترین ناوچە)
هەولێر، چەمچەماڵ
و هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی
سیلیزی
دهۆک، زاخۆ و سۆران:
١٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٠ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤
پلەی سیلیزی (ساردترین ناوچە)