PM:02:52:07/03/2026
1156 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، پێویسته هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ به‌رفراوانبوونی جه‌نگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریی ببێته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی كردوه له پروس كۆتراچیڤ، باڵیۆزی روسیا له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵه جۆراوجۆره‌كانیان بۆ راگرتنی ئاڵۆزییه‌كان و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان كردووه.
دەشڵێت، لە
کۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژه‌ی به گرنگی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵه‌كان كردووەته‌وه
بۆ رێگری له به‌رفراوانبونی جه‌نگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه
رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریی ببێته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه
كردووەته‌وه كه پێویسته په‌ناببرێته‌به‌ر دانوستان و گفتوگۆ وه‌ك ئامڕازێك بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان.
لای خۆیشییه‌وه
باڵیۆزی رووسیا جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر ده‌دات
به رۆڵی گرنگی عێراق و پشتیوانیش له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ ده‌كات
و پاڵپشتی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ش ده‌كات كه داوای به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی
ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.