PM:01:35:07/03/2026
1264 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق بڕیاریدا ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزییە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق سەرجەم ئەو فڕۆکانە دەگرێتەوە کە دێنە ناو وڵاتەکە، یان لێیەوە دەڕۆن، یان بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، بڕیارەکە هەر لە کاتژمێر ١٢ـیی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی سبەی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم
هەنگاوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی روونیکردووەتەوە کە ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە هەڵسەنگاندنی
بەردەوام بۆ بارودۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا
جەخت لەوەش کراوەتەوە، بەپێی گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخەکە
دەکرێتەوە و دواتریش سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر
گۆڕانکاری و بڕیارێکی نوێ ئاگادار دەکرێنەوە.