سەردێڕ:

کەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات؟

PM:01:21:07/03/2026

1764 جار خوێندراوەتەوە

چاوەروان دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دووی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت و لیستی مووچە رابگەیەندرێت. ئەوەش دوای ئەوەی پینجشەمەی رابردوو دارایی هەرێم وتی، نزیکەی ٢٧٥ ملیار بە چوار چەردە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی دوو خراوەتە سەر هەژماری بانکییان.


وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی ٢٧٤ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار بە چوار چەردە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خراوەتە سەر هەژماری بانکییان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دەشڵێت، چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکییان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوای ٢٤ کاتژمێر لە رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە بە بەغدا لەلایەن هەرێمەوە، حکومەتی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە خۆیان پێشتر وتبوویان هەرێم هەرکات ١٢٠ ملیارەکە رادەستبکات ئەوانیش راستەوخۆ مووچە دەنێرن.













گەلەری