سەردێڕ:

جەنگ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

PM:01:07:07/03/2026

1064 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە سەرووی ٩٠ دۆلار کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە دوایین مامەڵەکاندا، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە ڕێژەی ١١٪ بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات نەوتی برێنت بە هەمانشێوە بە رێژەی ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمەش نیشانەیەکە بۆ تێکچوونی هاوسەنگییەکانی دابینکردنی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هۆکاری سەرەکی ئەم گرانبوونە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جیهان دەترسێت شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی داخستنی یەکجاریی شادەمارە نەوتییەکان، بەپێی راپۆرتەکان، دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە وڵاتی کوەیت بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانی و راوەستانی هەناردە، ناچار بووە بەرهەمهێنان لە هەندێک کێڵگەدا کەم بکاتەوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن ئەگەر ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز بەردەوام بن، جیهان رووبەڕووی قەیرانێکی وزەی وێرانکەر دەبێتەوە، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بژێوی هەموو مرۆڤایەتی دەبێت.













گەلەری