سەردێڕ:

چەند درۆنێک لە سنووری چۆمان کەوتنەخوارەوە

PM:12:34:07/03/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری چۆمان بیستراوە و بەپێی چاوگە ئەمنییەکان، سێ (درۆن) لە سنووری ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە بەرگریی شارستانیی چۆمان وتی، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە سنووری قەزاکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

دەشڵێت، یەکێک لە درۆنەکان، لە حەوشەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دوو درۆنی دیکەش لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ژمارەیەک درۆن و مووشەکی دیکەش ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چیای کۆڕەک کراون.













گەلەری