روانگەی ئیکۆی عێراق دەڵێت، بەهۆی داخستنی گەرووی گورمز عێراق ملیۆنان دۆلار زیانی بەرکەوتووە. دەشڵێت، پێویستە حکومەت هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ زیندووکردنەوەی پڕۆژەی "رێگای شام"، کە بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و نیشتمانیی دادەنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانە ئابوورییەکان.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، روانگەی عێراقی بۆ کاروباری ئابووریی (ئیکۆ-عێراق) لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا هۆشداری دەداتە حکوومەتی عێراق و دەڵێت، پشتبەستنی تەواوەتی بە یەک دەروازەی هەناردەکردن بووەتە هۆی لەدەستدانی ملیۆنان دۆلار و خستنە مەترسیی داهاتی نیشتمانییەوە.
دەشڵێت،
"پشتبەستنی نزیکەی تەواوەتی عێراق بە بەندەرەکانی بەسرە لە کەنداو، ئابووریی
وڵاتی رووبەڕووی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان کردووەتەوە، بەتایبەتی لەم کاتەدا بەهۆی
ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز تووشی پەککەوتن
بووە."
روانگەکە داوا
لە حکومەت دەکات هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ زیندووکردنەوەی پڕۆژەی "رێگای
شام"، کە بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و نیشتیمانیی دادەنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانە
ئابوورییەکان.
وتیشی، ئەم پڕۆژەیە
کە لەسەر بنەمای هاوکاریی نێوان (عێراق، ئوردن و میسر) دامەزراوە، بژاردەیەکی بەهێز
دەخاتە بەردەم عێراق. پڕۆژەکە لە رێگەی راکێشانی بۆرییەکی نەوت لە بەسرەوە دەستپێدەکات
بۆ بەندەری عەقەبە لەسەر دەریای سوور، پاشان بۆ ناوچەی "سیدی کەریر" لە
میسر بە مەبەستی کۆگا کردن، پاڵاوتن و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی دەریای
ناوەڕاستەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەم هەنگاوە تەنها بۆ گواستنەوەی نەوت نییە، بەڵکو دەبێتە سەکۆیەک بۆ بوارەکانی وزە،
پیشەسازی و گواستنەوە لە نێوان هەر سێ وڵاتدا. هەروەها پاراستنی پرۆسەی هەناردەکردن
لە هەر گرژییەکی سەربازی لە ناوچەی کەنداو. لەگەڵ رەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی
ژێرخانی ئابووری عێراق.
روانگەکە
دووپاتی کردەوە، هەمەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن، تاکە رێگەیە بۆ زامنکردنی سەقامگیری دارایی و
پاراستنی بودجەی عێراق لە هەر شۆکێکی دەرەکی یان داخرانی رێگاکانی گواستنەوەی دەریایی.