سەردێڕ:

ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرجەم یاریزانانی ئینتەر مەیامی کرد

PM:08:15:06/03/2026

1232 جار خوێندراوەتەوە

لە گەرمەی جەنگ و هەرادا، کورد وتەنی ترەمپ هەر دەڵێی مێش میوانی نییە و خەریکی میوانداریکردنی یاریزانەکانی خولی ئەمریکییە.


وەک نەریتی ساڵانە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە پاڵەوانی خولی ئەمریکی دەکات و ئەمساڵیش پێشوازی لە یانەی ئینتەر میامی کرا، یانەکەی میسی ئەفسانەی تۆپی پێ، بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو خولی ئەمریکییان بردبووەوە.
ئینجا ترەمپ لە مەراسیمەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد وئەوەندەی گرنگی بە جەنگەکەی لەگەڵ ئێراندا و پەیامی بۆ ئەوان ئەنارد ئەوەندە گرنگی بە یاریزانەکان و تیمەکە نەدا، جا ئەمەش واش دەردەکەوت ترەمپ میواندارییەکەی وەک وێستگەیەک بەکارهێنابیت بۆ گەیاندنی پەیامەکانی. 
ئینجا دوای ئەم باسانە ترەمپ کەوتەوە باسی تۆپی پێ و بەخێرهاتنی لیۆنێل میسی و هاوڕێکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆشە بەبینینی میسی. دۆناڵد ترەمپ وتیشی کە لیۆنێل میسی یەکێکە لە یاریزانە گەورەکانی جیهان و  لەگەڵ رۆناڵدۆ هاندەرێکی زۆرییان هەیە.
تڕەمپ وتیشی، کوڕەکەی هاندەری سەرسەختی میسییە و یاریزانێکی تریش هەیە ناوی رۆناڵدۆیە ئەویشی زۆر خۆشەوێ.













گەلەری