سەردێڕ:

حەج و عومرەی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات

PM:06:30:05/03/2026

732 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، ژمارەیەک عومرەکاری دیکەی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە. وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، تا بارودۆخ سەقامگیر دەبێتەوە لە پێناو سەلامەتی خۆیان گەشتی عومرە نەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمرۆ ئەو عومرەکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە سعوودیە بوون بە سەلامەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، بەشی زۆری ئەو عومرەکارانە لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردبوو، بەڵام بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی بە ناچاری بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە.

وتیشی، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ژمارەیەک عومرەکاری دیکە لە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە، هەروەها تاوەکو بارودوخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فرۆکە ناچاردەبن عومڕەکارەکان بە رێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە.

هەروەها حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە تاوەکو بارودۆخ سەقامگیر دەبێتەوە لە پێناو سەلامەتی خۆیان گەشتی عومرە نەکەن.













گەلەری