وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی لە غای ماڵان دەدات و دەڵێت، ”یەدەگی پێویستی غازمان هەیە و هاوکاری هەرێمی کوردستانیش دەکەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە بڕی پێویست لە غازی شل (LPG) بۆ مانگەکانی داهاتوو لەبەردەستدایە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ ناردنی غاز بۆ هەرێمی کوردستان.
هاوکات عیزەت سابیر،
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز وتی، عێراق خاوەنی بڕێکی پێویست لە غازی شلە کە بەشی
پێداویستی ناوخۆ بۆ چەند مانگی داهاتوو دەکات.
دڵنیایشی دا کە
بەردەوامی بەرهەمهێنان وادەکات گرفتی غاز نەبێت و کارمەندانی کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی
ئاسایی و بە چڕی (٢٤ کاتژمێری) کار دەکەن بۆ دابینکردنی غازی چێشتخانە و گەیاندنی
بە هاوڵاتییان.
روونیشیکردەوە،
کە غازی پێویست بۆ وێستگەکانی ئۆتۆمبێل، کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و کەرتە پیشەسازی
و بازرگانییەکان لە هەموو پارێزگاکان بەردەستە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، وەزارەتی نەوت ئامادەیە "دەستی هاوکاری” بۆ هەرێمی کوردستان درێژ بکات و بڕی
پێویست لە غازی شلی بۆ دابین بکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوچەکە.