سەردێڕ:

لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵەوە بڕیاردرا

PM:12:16:23/02/2026

1296 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری ناڕەزایەتی کوردەکان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق فەرمانی بەقەزاکردنی گوڵاڵەی لە پارێزگای دیالە پەسەندکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، خالید بەتتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق بە وەکالەت، بە فەرمی بڕیاری بەقەزاکردنی گوڵاڵەی لە پارێزگای دیالە دەرکرد و کۆدی کارگێڕی (٢١١٠١)ـی بۆ دیاریکرد، دەخرێتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی کۆماری عێراقەوە، ئەو هەنگاوەش بە ئامانجی ببەهێزکردنی رێکخستنی کارگێڕی و پاڵپشتی پێداویستی گەشەپێدانی ناوخۆی لە قەزاکە دادەنێت.

هاوکات، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی فەڕمی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، گوڵاڵە مەرجی ژمارەی دانیشتووانی تێپەڕاندووە کە ٥٠ هەزار کەسە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە نزیکەی ٩٤ هەزار کەسە و بە ناحیەی سەعدییەشەوە دەبێتە نزیکەی١٣٤ هەزارکەس.













گەلەری