PM:12:42:17/02/2026
932 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دەڵێت، ئەسیکۆدا سیستمێکی جیهانییە و لە ١٠٢ وڵات بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و راستکردنەوەی رێڕەوی بازرگانی کاری پێدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە لێدوانێکدا وتی، جێبه‌جێكردنی سیستمی ئۆتۆماتیكی ئه‌لیكترۆنی جیهانی ئه‌سیكودا نوێنه‌رایه‌تی پابه‌ندبوونێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوێكی چاكسازییه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ده‌شڵێت،
"سیستمی ئه‌سیكۆدا سیستمێکی ئۆتۆماتیكی ئه‌لیكترۆنی جیهانییه كه له‌لایه‌ن
كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان (UNCTAD) ده‌رچووه،
له ئێستادا له ١٠٢ وڵاتی جیهاندا جێبه‌جێده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه،
سیستمەکە داهێنانێكی ناوخۆیی نییه به‌ڵكو پابه‌ندبوونێكی نێوده‌وڵه‌تییه له
چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی دراو و سپیكردنه‌وه‌ی
پاره، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌رییه له كێبڕكێی
بازرگانیدا.