سەردێڕ:

کێ تێچووی رۆژانەی زیندانیانی داعش لە ئەستۆ دەگرێت؟

PM:12:29:13/02/2026

1336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، رێکاری پێویست لەلایەن حکومەتەوە گیراوەتە بەر بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق.بەپێی یاسای عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن و هاوپەیمانان تێچووی رۆژانەی خۆراکی زیندانییەکان لە ئەستۆ دەگرن.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دادی عێراق وتی،ژمارەی ئەو داعشانەی تا ئێستا گواستراونەوە گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس، کە زیاتر لە ٢٧٠ زیندانیان عێراقین و زیاتر لە سێ هەزاریان سورین و ئەوانی دیکەش لە نەتەوەکانی دیکەن.

وتیشی، هەموو داعشەکان لە یەک زیندان دانراون و بەپێی یاسای عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن. دەشڵێت، گواستنەوەی داعشەکان لەلایەن عێراقەوە لەسەر داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە.

باسی لەوەشکردووە، تێچووی رۆژانەی خۆراکی زیندانییەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و لەلایەن ئەوانەوە دابیندەکرێت.













گەلەری