PM:09:17:11/02/2026
324 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی رانیە ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، رێگەی (قەرەسرد - دوکان) بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی رانیە، لە سبەینیوە، رێگای قەرەسرد - دوکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تیمەکانیان هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی رێگەکە لەو پارچە بەرد و
پاشماوەی شاخانەی بەهۆی باران و بەفرەوە هەرەسیان هێناوە، ئەنجام دەدەن، هەروەها
کار دەکەن بۆ لادانی ئەو بەشانەی شاخ کە مەترسیی داڕمانیان لێ دەکرێت، تاوەکو رێگری
لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
داواش لە شۆفێران دەکات بۆ کاری پێویست رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و هاوکاری تیمەکانیان
بن تاوەکو کارەکانی پاککردنەوەی رێگەکە بە سەرکەوتوویی کۆتاییان دێت.