سەردێڕ:

سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە

PM:08:36:11/02/2026

460 جار خوێندراوەتەوە

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی دەزگای میت سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان کۆبووەوە و ئەردۆغانیش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا وتی، نزیکن لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئەوانیش وەک ئاکەپە هاوکار دەبن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە مەدحەت سەنجەر و پەروین بوڵدان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی دەزگای میت کۆبوونەوە و ناوەڕۆکی گفتوگۆکەش بریتیبوو لە پرسی ئازدکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و پێدانی مافی هیوا پێی.

پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا باسی لە کارەکانی کۆمسیۆنی پەرلەمان، تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد و وتی،کۆمسیۆنەکەیان نزیکە لە تەواوکردنی ڕاپۆرتەکەی.

وتیشی، بە ئاشکراکردنی راپۆرتەکە، بەرپرسیاری و ئەرکی زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکان هاوکات ئەوان وەک ئاکەپە هاوکار دەبن و بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ تاوەکو پرسی کورد بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر ببێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەوڵەت باخچەلی چەندین جارە باس لە مافی هیوا و ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان دەکات و دەڵێت، پێویستە هەردووکیان ئازادبکرێن و پرسی قەیومیش کۆتایی پێبهێنرێت.













گەلەری