PM:08:02:11/02/2026
732 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دووەم کۆبوونەوەیان لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژ ئەنجامدا و بە گوێرەی میدیاکانی یەکێتی کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە، پێدەچێت گەیشتبنە لێکتێگەیشتن بۆ رێککەوتن لەسەر پرسەکانی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.
دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو کۆبوونەوە بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی جارێکی تر لە پیرمام کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ بابەتی سەرۆک کۆمار پارتی رازیبووە پشتگیری کاندیدی یەکێتی بکات بۆ پۆستەکە کە وەک یەکێتی خۆی دەڵێت نزار ئامێدی کاندیدی فەرمی حزبەکەیە.
هەرچی یەکێتیشە
بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەرمی نواندووە و پێدەچێت ئەو حزبە دەستبەرداری
داواکەی خۆی بێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ و لەبەرامبەردا پارتی بە پێدانی پۆستێکی تر لە
هەرێم یان لە بەغدا قەرەبووی یەکێتی دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان
لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر بنەمای رێککەوتنە سەرەتاییەکە لە چەند رۆژی
داهاتوودا هەردوولا وردەکاری پۆست و وەزارەتەکان و دابەشکردنیان یەکلایی دەکەنەوە و چاوەڕێ دەکرێت پۆستە سیادییەکانی سەرۆکی
هەرێم و حکومەت بۆ پارتی و جێگرەکانیان بۆ یەکێتی بن و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتی
و یەکێک لە جێگرەکانی بۆ پارتی بێت.
سەبارەت بە وەزارەتەکانیش
باس لەوەدەکرێت نزیکەی ١٠ وەزارەت بۆ یەکێتی و ١٢ وەزارەت و دەستە بۆ پارتی بەڵام
ئەمانە هیچیان فەرمی نین، ئەمە جگە لەوەی هێشتا روون نیە کە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی
نوێ چ گۆڕانکارییەک دەکات لە دابەشکردنی پۆستەکاندا.