سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی ٢٠ سپلیتی دزیبوو دەستگیر کرا

PM:07:46:11/02/2026

484 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی زیاتر لە ٢٠ پارچە سپلێتی (یەکەی دەرەکی) لە بازاڕی قەیسری هەولێر دزی، دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (ناوەڕاست)، سەر بە پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. ن. ش) دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە (٢٠) کەلەسەری سپلیت (یەکەی دەرەکی) لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر.

​دەشڵێت، تۆمەتبار لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.













گەلەری