سەردێڕ:

عێراق چەند فەرمانگەیەکی گومرگیی لە سنوورەکانی هەرێم دادەمەزرێنێت

PM:07:14:11/02/2026

464 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گومرگی عێراق دامەزراندنی چوار فەرمانگەی گومرگی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بە پەسەندکردنی سیستەمی ئاسیکودا و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی کاڵاکان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەکانەوە کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، سامر قاسم، بەڕێوبەرى گشتی دەستەی گومرگی عێراق سەبارەت بە دامەزراندنى چەند فەرمانگەیەکى گومرگى بۆ کۆنترۆڵکردنى هاوردەى کاڵا لە سنوورەکانى هەرێمەوە وتی، هەنگاوەکانی داهاتووی دەستەکەیان بریتین لە ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار، ئاسانکردنی رێکارەکان، هاوبەشکردنی زانیاری، دەستنیشانکردنی مەترسییەکان، ئەلیکترۆنى کردنى کارەکانی گومرگی و ئاسانکاری بازرگانی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی گشتی گومرگی چوار فەرمانگەی گومرگی بەدرێژایی سنووری عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دامەزراندووە، رۆڵی فەرمانگەکان کۆکردنەوەی باجی گومرگە لەسەر ئەو کاڵایانەی لە هەرێمەوە دێن، چونکە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم ئەلیکترۆنى نین، بەو هۆیەوە پابەندنین بەو باجانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی عێراق بەکاردەهێنرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانگەکان بەسەر بازگە سنوورییەکانی نێوان عێراق - هەرێمی کوردستان دابەشکراون، بەتایبەتی لە بازگەی پارێزگای نەینەوا، کەرکوک، بازگەی باوە مەحموود لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای دیالە.













گەلەری