سەردێڕ:

لە سنووری کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک شوانێک گیانی لەدەستدا

PM:06:32:11/02/2026

1680 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراو لە گوندی جاستانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک شوانکارێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان بە ئێن ئاڕ تی وت، شوانکارەکە تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە، لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە نزیک رەبایەیەکی سەربازی رژێمی پێشوو بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی سەرگەڕان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتووەتەوە و بەڕێیانکردووە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.


سۆران محەمەد -  کەرکوک













گەلەری