PM:05:02:11/02/2026
492 جار خوێندراوەتەوە
کەمئەندامانی سەنگەر دژی وەرنەگرتنی دوو مووچەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی گواستنەوەی میلاکی مووچەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی تووشی کێشە بوون و ساڵی رابردوو تەنها نۆ مووچەیان پێدراوە و مووچەی مانگی ١٠ـیان پێنەدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەمئەندامانی سەنگەر لە سلێمانی گردبوونەوە و وتیان، پێمان راگەیەندراوە تەنها یەک مووچە وەردەگرن و مووچەکەی دیکە نادرێت، دەشڵێن، موچەکانمان وەرناگرین تا ئەوکاتەی کێشەکەمان بۆ چارەسەر دەکرێت.
گردبوونەوەی
کەمئەندامانی سەنگەرن، لەکاتێکدایە ساڵی رابردوویان بە نۆ مووچە بەڕێکردووە و
مووچەی مانگی ١٠ یان وەرنەگرتووە، گەرچی پێیانوتراوە مووچەی مانگی ١٠ و مانگی یەک
پێکەوە وەردەگرن بەڵام لە بانکەوە ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت تەنها یەک مووچە
وەربگرن.
سەدان
کەمئەندامی سەنگەر بەهۆی گواستنەوەی میلاکی مووچەکانیان لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ
وەزارەتی دارایی کێشە بۆ مووچەکانیان درووست بووە و بەشێکی زۆریشیان مووچەی مانگی
١٠ و مانگی یەک وەرنەگرتووە و وەک خۆشیان دەڵێن،هەردوو مووچەکەیان بەسەر
یەکەوە دەوێت و یەک مووچە رەت دەکەنەوە.