PM:01:59:11/02/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی فەتوا دەڵێت، هەندێک لە جوتیاران بۆ زیاتر بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان و شاردنەوەی کوالێتیی خراپیان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر، هەڵدەستن بە رەنگکردنی بەرهەمەکانیان بە ماددەی کیمیایی، ئەمە دروست نییە و حەرامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لیژنەی فەتوای هەرێم وتی، جوتیاران بۆ زیاتر بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی وەک، تەماتە، شووتی، سێو و هەرمێ رەنگ دەکەن بە ماددە کیمیاییەکان، کە ئەمە دروست نییە و دەچێتە خانەی غەش و فێڵکردن، حەرام و ستەمە، رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی کوشندە.
وتیشی،
داوا لە جوتیاران دەکات بۆ دەستکەوتنی قازانجێکی کەم پەنا نەبەنە بەر ئەو جۆرە
کارە حەرامانە، هاوکات داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ئەو
کەسانە سزا بدەن کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن.