PM:01:00:11/02/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لەسەر رێگای خەلیفان – سرێشمە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و حەوت کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران وتی، لەلایەن عومەر عەبدوڵا، رێپێدراوی هاتووچۆ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای خەلیفان – سرێشمە، کە حەوت کەس برینداربوون.
وتیشی، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نێوان
ئۆتۆمبێلێک و مینی پاسێک روویداوە و داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ
سەلامەتییان.