سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی مالیكی زۆر توندە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەها ئەعرەجی، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر مالیكی زۆر توند و مەترسیدارە.
وتیشی، بەرپرسانی واشنتۆن بە بەغدایان وتووە، ئەوان ئازادن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران، بەڵام ئەمریكاش ئازادە لەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەرۆك وەزیران دەكەن، ئەمەش پرسێكی مەترسیدارە لەم قۆناغەدا كە عێراق پێویستی بە ئەمریكایە، دڵنیایە لەوەی كاتێك دەگەنە قۆناغێكی داخراو، مالیكی بەرژەوەندیی نیشتمانی دەخاتە پێشەوە.
بەها ئەعرەجی وتیشی، پاشەكشەی سودانی لە كاندیدی سەرۆك وەزیران سیناریۆ نەبوو، کاتێک بینیی قەیران دروست بووە، سەرەڕای ناكۆكییەكانی رابردوو، مالیكی بە كەسێكى بەهێز و بە ئەزموون زانی، بۆیە سازشی بۆ کرد.