سەردێڕ:

بەهای زێڕ بەرزبووە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:40:11/02/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و ٥٩ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٤٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٢٦٢ هەزار دینارە













گەلەری