سەردێڕ:

داوا لە مووچەخۆران دەکرێت سەردانی ئەی تی ئێمەکان بکەن

AM:09:37:11/02/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

دوای ناردنی پارەی مووچە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە و داوا لە مووچەخۆران دەکات ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر یەکەوە سەردانی ئەی تی ئێمەکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.


دوای ناردنی زیاتر لە ٩٣١ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی یەک دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە سەرجەم دەستەو وەزارەتەکان تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکیان وەردەگرن.

دارایی هەرێم وتی، ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی یەک نێردراوە کەمی هەیە و مووچەی زیاتر لە هەشت هەزار خانەننشینی سەربازی و مەدەنی نەنێردراوە و تەنها مووچەی مانگی یەکی ئەو خانەنشینانەی مانگیی یەک خرابوونە لیستەکە نێردراوە.

وتیشی، لەو پارەیەی نێردراوە بۆ مووچە زیاتر لە ٣٦ ملیار دینار کەمکراوەتەوە و لە ئێستادا لەسەر هێڵن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.













گەلەری