سەردێڕ:

مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆدەبنەوە

AM:09:19:11/02/2026

560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام کۆدەبنەوە و بڕیاریشە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ بکرێت.


کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا بە بەشداریی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار و چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێ بکرێن.

ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە میدیای حزبەکەی وت، تاوەکو ئێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون و وتیشی، پارتی كاندیدی خۆی هەیە و گەر رێكنەكەون بە دوو كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكەن.

رۆژنامەی سەباحی عێراقیش لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، لایەنە عێراقییەكان چاوەڕوانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتین.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاندبوو، لە ئەگەری هەڵبژاردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، ئەگەری ئەوە هەیە سبەینێ پەرلەمان دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێکبخات.













گەلەری