PM:06:39:10/02/2026
1092 جار خوێندراوەتەوە
لە گوندێکی سنووری شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بەهۆی تەقینی قوتویەکی سپرا سووتاوە، بە وتەی تەندروستی شەقلاوە، دوای گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند، حاڵەتێکی سووتان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و "منداڵەکە تەمەنی ساڵ سێ بووە و خەڵکی گوندی مامە جلکەی شەقڵاوەیە.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی کردنەوەی ئاگر بۆ سووتانی خۆڵ و
خاشاک، منداڵەکە بوتلێکی سپرای بۆیاخ دەخاتەناو ئاگرەکە، دوای ئەوە دەبێتە تەقینەوە،
بەو هۆیەوە هەموو گیانی سووتا."
باس لەوەشکراوە، دوای گیانلەدەستدانی، تەرمی منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی
پزیشکیی دادی هەولێر کرا.