سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

PM:06:26:10/02/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس کۆبووەوە، ئەوانیش پرسی سەرۆک کۆمار، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و کۆبوونەوەکەی سبەینێی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کۆبوونەوەکەی سبەینێی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کراوە.

هاوکات بە وتەی میدیای حزبەکە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کراوە و جەختیان لە نزار ئامێدى، بەربژێرى یەکێتیی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە مەسعود بارزانی وبافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا مەسروربارزانی و قوباد تاڵەبانیش بەشداربن، هێشتا روون نیە چ پێشنیازێکی نوێش لە ئارادایە.













گەلەری