PM:05:19:10/02/2026
1352 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی دڵتەزێندا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لە سنووری کفری بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، رێبوار محمد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و وتی، هەواڵەکە راستە و تەرمەکەی هێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان و لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
بە وتەی چەند
شایەتحاڵێک، باوکی منداڵەکە باری دەروونی نا جێگیرە و لە ماڵەوە بە زنجیر بەستراوەتەوە
و ئەمڕۆ زنجیرەکەی پچڕاندووە و گومان دەکرێت ئەو لە پشت رووداوەکە بێت.
محەمەد عەدنان - کفری