PM:01:43:10/02/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو لە هەرێمدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچەوە وتی، بابەتی پێدانی مووچە لە دەستی بەغدایە و پێویستە ئەوان پابەندییەکانی خۆیان بە یەکسانی هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێمیش لەو بابەتەدا جێبەجێ بکەن.
لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی وتیشی، تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتووینەتە هیچ
رێککەوتنێک بۆ کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
هاوکات سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، کاندیدی سەرۆک کۆمار
موڵکی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو بەتەنها بۆ کوردە.