PM:05:20:09/02/2026
11680 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێكی بانكەكانی وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر خانەشینێك خۆی لەکاتی مووچە وەرگرتن ئامادەنەبێت، مووچەی مانگی یەکی پێنادرێت. دەشڵێت، "ئەوانەشی لەدەرەوەی وڵاتن دەبێت بەڵگەژیانی خانەنشین (بەرحەیات)ی بهێنێت، ئەگەرنا مووچەی ئەوانیش خەرج ناكرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، فریاد فاخر، بەڕێوەبەری بانکی سەروەران رایگەیاند، "بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینان، پێویستە خانەنشین خۆی ئامادە بێت، ئەگەرنا مووچەكەی پێ نادرێت، ئەوە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بانكەكانی وەزارەتی داراییە".
ئاماژەی بەوەشکرد،
ساڵانە لە سەرەتای مانگەوە بۆ ئەوەی بزانین كێ لە ژیاندا نەماوە، بەتایبەت خانەشینان،
پێویستە خۆیان لە بانك ئامادە بن.
باسی لەوەشکرد،
بۆ مووچەی مانگی یەک كار بە بریكارنامە ناكرێت، واتا ئەوانەی بریكاریان داوەتە كەسێكیان
بۆ وەرگرتنی مووچەیان، لە مووچەی مانگی یەكدا كار بەوە ناكرێت، دەبێت مووچەخۆرەكە
خۆی ئامادە بێت.
بەڕێوەبەری
بانکی سەروەران سەبارەت بەو خانەنشینانەی لەدەرەوەی وڵاتن وتی دەڵێت، "ئەوەی
لەدەرەوەی وڵاتە دەبێت بەڵگەژیانی خانەنشین (بەرحەیات)ی بهێنێت، ئەگەرنا مووچەی ئەوانیش
خەرج ناكرێت".