PM:12:00:22/01/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و دەڵێت، كه‌شناسی و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان پێشبینییان كردووه، سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه، بۆیە شۆفێران ئاگادار بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وتی، له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌دا ته‌وژمێكی سارد و سه‌رما بگاته ناوچه‌كه و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
وتیشی، داوا لە شۆفێران دەکەن سبه‌ی هه‌ینی سه‌ردانی
ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌موو ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن كه به‌فری لێده‌بارێت، ئه‌وانه‌ش
به‌نیازی گه‌شتكردنن ده‌توانن ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن یاخود دوای بخه‌ن
بۆ كاتێكی دیكه.