سەردێڕ:

کەنەدا و چین دوای ١٠ساڵ ناکۆکی رێککەوتنێکیان واژۆکرد

PM:04:08:16/01/2026

1376 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە ساردی و ئاڵۆزی، پەیوەندییەکانی ئۆتاوا و پەکین وەرچەرخانێکی مێژووییان بەخۆوە بینی.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، لە پەکین لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین کۆبووەوە و پێکەوە هاوبەشییەکی ستراتیژیی نوێیان راگەیاند.

ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای سازشکردنی دوولایەنە کراوە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە بازرگانییەکان و ریککەوتنەکە بەم شێوەیەیە، کەنەدا رێگە دەدات بە هاتنە ناوەوەی ٤٩ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بۆ بازاڕەکانی بە باجێکى گومرگى کەم کە تەنیا ٪٦.١ـە ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر باجەکە ٪١٠٠ بوو.

هاوکات، لە بەرامبەردا چین باجى گومرگى سەر دانەوێلەی کەنەدی کەمکردەوە بۆ نزیکەی ٪١٥ کە ئەمەش هەناسەیەکی گەورە بە جوتیارانی کەنەدا دەبەخشێت و ئەمریکا بە وردی چاودێری ئەم هەنگاوەی کەنەدا دەکات.













گەلەری