PM:02:51:16/01/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی دەرمان رادەگەیەنن، کە کارگە ناوخۆییەکان حکومی و کەرتی تایبەت، گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنانی دوو هەزار بڕگەی دەرمانی و پێداویستی پزیشکی لە ناوخۆی وڵاتدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتی، دوو هەزار جۆر دەرمان و مستلزماتی پزیشکی بەرهەمهێنراون کە ٢٥٠ جۆریان لە لیستە سەرەکییەکانن کە دەکاتە ٤٠ـی کۆی ئەو دەرمانە بنەڕەتییانەی وڵات پێویستیەتی.
وتیشی،
بەشێک لە بەرهەمەکان دەرمانی پێشکەوتوون بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و بارودۆخە
تەندروستییە سەختەکان و ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە خۆبژێوی لە دەرمانە
بنەڕەتییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی دەرەکی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کە ئەم هەنگاوانە چەند سودێکى هەیە بەتایبەت، دابینکردنی دەرمان لە کاتی
قەیرانەکاندا و کەمکردنەوەی چوونە دەرەوەی دۆلار بۆ کڕینی دەرمان.