PM:02:05:16/01/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا کەمترین رێژەی هەڵاوسانی تۆمارکردووە کە ٪١.٥ بووە و ئەوەش نزمترین ئاستە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مەزهەر ساڵەح، راوێژکاری دارایی سودانی وتی، ئابووری عێراق قۆناغێکی بەرچاوی لە سەقامگیری نەختینەیی بە خۆیەوە بینیوە، چونکە بەپێی خەمڵاندنەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، رێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا تەنها لە ٪١.٥ بووە، ئەمەش بەراورد بە هەموو وڵاتانی عەرەبی نزمترین ئاستی هەڵاوسان بووە.
وتیشی، ئەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ
بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران کە سەبارەت سیاسەتی نەختینەیی
دەریکردبوو سەرکەوتووبووە لە چارەسەرککردنی هەڵاوساندا.