سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە

PM:01:21:16/01/2026

1656 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید دوای ئازادبوونی لە زیندان دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە و جارێکی تر هێز وپێگەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم سەلماندەوە.


بە پڕۆژەیەک بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی جوڵەی خستەوە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم پێداگیری خۆی بۆ گۆڕانکاری و کاراکردنەوەی پەرلەمان لەرێگای پڕۆژەکەیەوە راگەیاند.

نەوەی نوێ کە خاوەنی ۱٥ کورسی پەرلەمانە وتوانای گۆڕینی هێز وهاوکێشە سیاسیەکەی هەیە ساڵی رابردووش لە زاری سەرۆکی جوڵانەوەکە شاسوارعەبدولواحید هەمان پڕۆژەی بە گوێی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی دا دا کە بەرەیەک دروستکەن بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێک لە دەرەوەی پارتی.

هاوکات لەیەکەم کاردانەوەدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند پرۆژەیەکەمان قبوڵە و ئامادەشن سەردانی نەوەی نوێ بکەن و گفتوگۆی لەسەرکەن.

لەبەرامبەردا پارتیش وەڵامی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی دایەوە و رایگەیاند براوەی یەکەمین و هیچ لایەنێک بەبێ پارتی ناتوانێت حکومەتی نوێ پێکبهێنێت شاسوار عەبدولواحید لەو کاتەی هاتووەتە ناو سیاسەتەوە جیا لەوەی نەوەی نوێ ساڵ بە ساڵ پێگەی سیاسی و جەماوەری بەهێزتربووە، بە جۆرێک سیاسەت دەکات کار لەسەر دروستکردنی رووداو وکاریگەریی دەکات و گۆمەکە دەشڵەقێنێت، لە دوای ئازادکردنیشی لە زیندان جارێکی دیکە جوڵەی خستەوە دۆخەکە و وەک ژمارەیەکی سیاسی کاریگەر هاتەوە ناو گۆڕەپانەکە













گەلەری