PM:01:03:16/01/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەنجومەنێکی ئاشتی بۆ غەززە پێکهێناوە وبەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی،شانازییەکی گەورەیە بۆ ئەو کە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی رادەگەیەنێت و دەشڵێت، بەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن وئەنجومەنەکە گەورەترین ئەنجومەنە کە تا ئێستا پێکهێنراوە.
ئەو
ئەنجومەنی ئاشتییە دەبێتە دەستەیەکی حوکمڕانی راگوزەر بۆ غەززە، لەڕووی تیۆریەوە لەلایەن
ترەمپەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کەرتی غەززە لەلایەن لیژنەیەکی فەلەستینیەوە دەخرێتە
ژێر دەسەڵاتی کاتییەوە کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە گشتییە
رۆژانەکان و کاروباری شارەوانییەکان بۆ دانیشتوانی غەززە.