PM:12:51:16/01/2026
888 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، لەگەڵ ئێراندا هێشتا هیوایان بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە و گفتوگۆ لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگا موشەکییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، ئێران پێویستە بە کردەیی هەنگاو بۆ دانوستان بنێت و هێشتا هیاوان بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.
وتیشی، لەگەڵ ئێران چوار خاڵی سەرەکی هەیە کە گفتوگۆی لەسەر بکەن
ئەوانیش پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگا موشەکیی و کەرەستە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ
بریکارەکانی ئەو وڵاتە.